Skip to the content

خەڵاتکردنی پلەی سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و ئەو قوتابخانانەی ئاستی چواریان بەدەست هێناوە بەڕێوە چوو

ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٣٠ ـی ئەیلوولی ٢٠٢٣، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بەڕێوەبەرى ناوچەى ئەنجومەنى ڕۆشنبیریی بەریتانیا و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی دیوانی وەزارەتی پەروەردە و بەرێوەبەرانی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاریی پەروەردەیى پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و بەرێوەبەرانی قوتابخانەکان، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی پلاتفۆرمی ئی - ڕێزبەندی (رانکینگی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی) و بەخشینی بڕوانامەی پلەی سەرپەرشتیاری بۆ سەرپەرشتیارانی نوێ و پێدانی بەڵگەنامەی ڕێزلێنان بە قوتابخانانەی کە ئاستی چواریان بەدەست هێهناوە لە هەڵسەنگاندنی دەرەکی بۆ ساڵی خوێندنی (۲۰۲۲ -۲۰۲۳) کرد.

لە مەراسیمەکەدا هەریەک لە وەزیری پەروەردە و بەڕێوەبەرى ناوچەى ئەنجومەنى ڕۆشنبیریى بەریتانیا، وتاریان پێشکەش کرد، کە تێیدا ئاماژەیان بە گرنگیی ڕۆڵی سەرپەرشتیاران و بەرێوەبەرانی قوتابخانەکان لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن و بەرەوپێشچوونی ئاستی قوتابخانەکان دا.

لە کۆتاییی مەراسیمەکەدا بەڵگەنامەی پلەی سەرپەرشتیاری و ڕێزلێنان بە سەرپەرشتیاران و بەرێوەبەرانی قوتابخانەکان بەخشرا.