لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی پەروەردە و پەیمانگەی رۆشبیری فەرەنسی لە هەولێر واژوو کرا
رۆژی دووشەممە ڕێكهوتى۲ی۱۰ تشرینی یەکەمی ۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید، وهزيرى پهروهردهى حكومهتى ههرێمى كوردستان، بە ئامادەبوونی راوێژکار و بەرێوەبەری گشتیی فێرکردنی ئامادەیی و پیشەیی لە وەزارەت پێشوازى له رۆدۆلف ڕیچارد، جێگری کۆنسوڵی گشتیی فەرەنسا و شاندێکی یاوەری لە هەرێمی کوردستان کرد.
لەدیدارێکدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ھەردوولا کرا، پاشان یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی پەروەردە و پەیمانگەی رۆشنبیری فەرەنسا بەمەبەستی خوێندنی فەرەنسی وەک وانەیەکی زێدەکی و تاقیکاری لەشەش قوتابخانەی سنووری هەریەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەکانی (هەولێر و سلێمانی و دهۆک) بخوێندرێت واژۆکرا.