Skip to the content

لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی پەروەردە و پەیمانگەی رۆشبیری فەرەنسی لە هەولێر واژوو کرا

رۆژی دووشەممە ڕێكه‌وتى۲ی۱۰ تشرینی یەکەمی ۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید، وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بە ئامادەبوونی راوێژکار و بەرێوەبەری گشتیی فێرکردنی  ئامادەیی و پیشەیی لە وەزارەت پێشوازى  له رۆدۆلف ڕیچارد، جێگری کۆنسوڵی گشتیی فەرەنسا و شاندێکی یاوەری لە هەرێمی کوردستان  کرد.
لەدیدارێکدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ھەردوولا کرا، پاشان  یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی پەروەردە و پەیمانگەی رۆشنبیری فەرەنسا بەمەبەستی خوێندنی فەرەنسی وەک وانەیەکی زێدەکی و تاقیکاری  لەشەش قوتابخانەی سنووری هەریەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەکانی (هەولێر و سلێمانی و دهۆک) بخوێندرێت واژۆکرا.