وەزیری پەروەردە بەشداری لە وۆرکشۆپی تایبەت بە خولی ڕاهێنانی وەرزشی دەکات
![](/media/22756/img_4304.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133416013000000000)
رۆژی پێنجشەممە ۱۲ی تشرینی یەکەمی۲۰۲۳ ، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی نوێنەری رێکخراوی GIZ ئەڵمانی و راوێژکار، بەشداری لە وۆرکشۆپی تایبەت بە خولی ڕاهێنانی وەرزش بۆ گەشەپێدان کرد.
وۆرکشۆپەکە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی GIZ ئەڵمانی خولەکە رێکخرابوو و لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا وەزیری پەروەردە بروانامەی بەشداری خولەکەی پێ بەخشرا.