Skip to the content

پەیمانگای پیشەیی خوێندنی ئینگلیزی لە هەولێر کرایەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ۱۹ی تشرینی یەکەمی۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی پەیمانگای پیشەیی هەولێر، خوێندنی ئینگلیزی لە شاری هەولێر کرد.

لەڕێوڕەسمەکەدا، وەزیری پەروەردە و پارێزگاری هەولێر سەرجەم بەش و هۆڵەکانی خوێندنیان بەسەر کردەوە، دواتر وەزیری پەروەردە لەوتەیەکدا ڕایگەیاند: " کردنەوەى ئەم پەیمانگایە هەنگاوێکى ترى حکومەتى هەرێمى کوردستانە بە ئاڕاستەى پەرەپێدانى پلانی پەروەردە و خوێندنی پیشەیی لە هەرێمی کوردستان، تا لە داهاتوودا هەنگاوی باشتر بنێرێت بۆ ئەوەی لە پارێزگاکانی تری هەرێمی کوردستان لەم جۆرە پەیمانگا پیشەییانە بکرێنەوە".

هەر لە مەراسیمەکەدا دوو یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان وەزارەتی پەروەردە و پەیمانگەی ( CIS و زانکۆی Collins college) واژوۆ کرا.