قوتابخانەیەکی ١٢ پۆلی لە گەڕەکی ئۆزال ستی کرایەوە
ڕۆژی یەکشەممە ۲٤ی ئەیلولی۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، قوتابخانەی ( زادە)ی بنەڕەتی تێکەڵاو(١٢) پۆلی لە گەڕەکی ئۆزال ستی شاری هەولێر کرایەوە.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە هەریەک لە جێگری پارێزگاری هەولێر، بەرێوەبەری ناحیەی کەسنەزان، بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەرى پەروەردەی دەشتی هەولێر ئامادەی بوون، دوای کردنەوەی قوتابخانهكه، ژوور و هۆڵەکانی خوێندنی قوتابیان و بەشەکانی تری قوتابخانەکەیان بەسەر کردەوە دواتر لە نزیکەوە گوێبیستی ڕاو و پێشنیاری بەڕێوەبەر و مامۆستایان بوون.
ئەم قوتابخانەیە بەگوژمەی ٣٦٧ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار لەلایەن گرووپی کۆمپانیاکانی (٧٧)ەوە دروستکراوە و پێشکەش بە وەزارەتی پەروەردە کرا.