Skip to the content

قوتابخانەیەکی ١٢ پۆلی لە گەڕەکی ئۆزال ستی کرایەوە

ڕۆژی یەکشەممە ۲٤ی ئەیلولی۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی  پارێزگاری هەولێر، قوتابخانەی ( زادە)ی بنەڕەتی تێکەڵاو(١٢) پۆلی لە گەڕەکی ئۆزال ستی شاری هەولێر کرایەوە.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە هەریەک لە جێگری پارێزگاری هەولێر، بەرێوەبەری ناحیەی کەسنەزان، بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەرى پەروەردەی دەشتی هەولێر ئامادەی بوون، دوای کردنەوەی قوتابخانه‌كه‌، ژوور و هۆڵەکانی خوێندنی قوتابیان و بەشەکانی تری قوتابخانەکەیان بەسەر کردەوە دواتر  لە نزیکەوە گوێبیستی ڕاو و پێشنیاری بەڕێوەبەر و مامۆستایان بوون. 
ئەم قوتابخانەیە بەگوژمەی ٣٦٧ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار لەلایەن گرووپی کۆمپانیاکانی (٧٧)ەوە دروستکراوە و پێشکەش بە وەزارەتی پەروەردە کرا.