Skip to the content

وەزیری پەروەردە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانی بەسەرکردەوە

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۱۰ی ئەیلولی۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سێ قوتابخانەی حکومی نوێی ۱۸ پۆلی لەسنووری پەروەردەی کەلار کردەوە و دواتر چەند پرۆژەیەکی پەروەردەیی کە لە ئێستادا کاریان تێدا دەکرێت بەسەر کردەوە.
دواتر وەزیری پەروەردە قەزای کفری بەسەرکردوە و لە دیوانی قائیمقامییەتی کفری بەئامادەبوونی قائیمقامی کفری کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرێوەبەر و مامۆستایان و سەرپەرشتیاران ئەنجامدا، لەپێداویستیەکانی سنوورەکەی کۆڵییەوە بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتیان بکات.