Skip to the content

وەزیری پەروەردە لەگەڵ بەرێوەبەری قوتابخانە تورکمانییەکان کۆبووەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٣، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر، و بەڕێوەبەری گشتیی فێرکردنی خوێندنی تورکمانی لەوەزارەت، لەگەڵ بەرێوەبەری قوتابخانەکانی خوێندنی تورکمانی کۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر خوێندنی تورکمانی و قوتابخانە تورکمانییەکان کرا، و باس لە پێداچوونەوە بە کتێبەکانی خوێندن بە زمانی تورکی و لە چارەسەرکردنی میلاکی مامۆستایانی قوتابخانە تورکمانییەکان کرا.

وەزیری پەروەردە گوێبیستی ڕاو پێشنیارەکانی بەرێوەبەری قوتابخانەی خوێندنی تورکمانی بوو،پاشان هەردوو بەرێوەبەری گشتیی خوێندنی تورکمانی و بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێری ڕاسپارد بۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانیان.