Skip to the content

وەزیری پەروەردە و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین چەند پرسێکیان تاووتوێ کرد

ڕۆژی سێشەممە، ٥ ی ئەیلوولی۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە د.کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و هەریەک لە ڕاگری کۆلێژی ئاداب و ڕاگری کۆلێژی زمان كرد كه یاوەری سەرۆکی زانکۆ بوون.

لە دیدارەکەدا باس لە هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کرا، دواتر سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین داوای لە وەزیری پەروەردە کرد جیاوازی نەکرێت لەنێوان دەرچووانی کۆلێژی ئاداب و زانست و زمان و ئەو کۆلێژانەی کە وەکوو کۆلێژەکانی پەروەردە نین؛ دەرچووان هیج جیاوازییەکیان لەنێوان نەکرێت لەگەڵ دەرچووانی کۆلێژی پەروەردە و پەروەردەی بنەڕەتی لە بابەتەکانی گرێبەستی وانەبێژی و پرۆسەی دامەزراندن.

هەر لەکۆبوونەوەکەدا باس لە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی سەڵاحەدین کرا کە لەداهاتوو خولی شیاندن بۆ دەرچووی ئەو کۆلێژانەی کە ئاماژەیان پێ کراوە دەکرێتەوە بۆ ئەو دەرچووانەی کە هێشتا پەیوەندییان بە وەزارەتی پەروەردە نەکردووە.

لە کۆتاییدا وەزیری پەروەردە ڕەزامەندیی لەسەر داواکارییەکانی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و شاندی یاوەری دەربڕی.