وەزیری پەروەردە پێشوازی لە کۆنسوڵی ئیمارات دەکات
رۆژی سێشەممە رێکەوتی ۱۲ی ئەیلولی۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی راوێژکاری وەزارەت، پێشوازی له ئەحمەد ئەلزاهری، کۆنسوڵی گشتی ئیمارات لە هەولێر کرد.
له دیدارێكدا باس له هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پەروەردە و کۆنسوڵخانهی ئیمارات کرا، هەروەها گفتوگۆ لەسەر میکانیزمی پەرەپێدانی یاداشتی لیکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی زیرەکی دەستکردی ئیمارات لە بواری قوتابخانەی دیجیتاڵی كرا.