Skip to the content

پرۆگرامەکانی ئابووری لە قۆناغی ئامادەیی بەشی خوێندنی وێژەیی گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت

رۆژی پێنجشەممە ١٤ی ئەیلولی ٢٠٢٣، لە دیوانی وەزارەت ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی پرۆگرامەکان، پێشوازی لە لیژنەی پارێزگاکان بۆ پێداچوونەوە و گۆڕانکاریی لەپرۆگرامی ئابووری قۆناغی ئامادەیی وێژەیی، پۆلەکانی( ١٠ و ١١ و ١٢) کرد .
دواتر بریاردرا بۆ ساڵی ئاییندە لە هەموو پۆلەکانی قۆناغی ئامادەیی کتێبی نوێی ئابووری بۆ ناوەندەکانی خوێندن فەراهەم بکرێت کە گۆڕانکاریی ڕیشەیی تێدا دەکرێت لەڕووی ناوەڕۆک و دیزاینەوە.
لەکۆتاییدا وەزیری پەروەردە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی لیژنەی پێداچوونەوە بە پرۆگرامی ئابووری قۆناغی ئامادەیی و کارەکانیان کرد.