ڕێوڕەسمی کردنەوەی قوتابخانەیەکی ١٨ پۆلی لەسنووری پەروەردەی ناوەندی هەولێر بەڕێوەچوو
ڕۆژی دووشەممە ۲٥ی ئەیلولی۲۰۲۳، بەچاودێری ئالان حەمەسەعید ساڵح،وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، و پارێزگاری هەولێر، لە ڕێوڕەسمێکدا قوتابخانەی (حاجی یەحیا)ی بنەڕەتی ١٨پۆلی لە گەڕەکی ژیان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر کردەوە.
کە قوتابخانەکە بە گوژمەی ملیارێک و سێ سەد ملیۆن دیناری عێراقی لەسەر ئەركی گرووپی کۆمپانیاکانی جیهان دروستکراوە.