سەنتەری ناوتۆمارکردن و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی (IELTS) کرایەوە
![](/media/26120/img_6836.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133582405560000000)
ڕۆژى یەکشەممە ۲۱ــی ٤ــی ۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی ئەمینداران و سەرۆکی زانکۆی نۆلج و بەڕێوەبەری گشتيی ڕێکخراوی بریتش کاونسڵ لە عێراق، و سەرۆکی زانکۆکان و مامۆستایان لە زانکۆی نۆلج، بەشداری لە کردنەوەی سەنتەری ناوتۆمارکردن و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی (IELTS) كرد، کە لەلایەن زانکۆی نۆلج و پەیمانگەی نوستالیجا و ڕێکخراوی بریتش کاونسڵ لە هەولێر کرایەوە.
لە مەراسیمەکەدا، وهزیری پهروهرده گوتارێكی پێشكهش كرد و تیشكی خسته سهر گرنگيی ئهم ناوهنده، و پاشان سوپاسی زانكۆی نۆلجى كرد كه دهستپێشخهر بوو بۆ ئهم ههنگاوه زانستییه گهورهیه، هەروەها گوتیشی "ئێمە لە وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ زانکۆی نۆلج چەندین پرۆژەمان ئەنجام داون."