لە دیوانی وەزارەتی پەروەردە بە ئامادەبوونی سەرپەرشیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆبوونەوەیەک بەڕێوە چوو
ڕۆژی پێنجشەممە ٤ــی نیسانی ۲۰۲٤، لە دیوانی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، به سەرپەرشتیی ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردە، بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب، كۆبوونەوەیەك بەڕێوە چوو.
لە كۆبوونەوەكەدا، كە ڕاوێژکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەت، و بەڕێوەبەری گشتیی بیناسازیی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە و بەڕێوەبەری پەروەردەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئامادەی بوون، دوای خستنەڕووی چەند بابەتێك لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وەك بەرچاوڕوونی بۆ وەزیری پەروەردە سەبارەت بە گرفتەكانی لۆجستی و بودجەی بواری پەروەردە لەم دەڤەرە، هاوكات باس لە چارەسەركردنی گرفتی پەروەردەكان و بە تایبەت كێشەی كەمی باڵەخانەی قوتابخانەكان و ڕێكخستنەوەی میلاكی قوتابخانەكانی سنوری پەروەردەكانی سۆران، مێرگەسۆر، ڕواندوز و چۆمان كرا.
هەروەها، بڕیار درا بە چارەسەرکردن و بنەبڕکردنی کێشەی باڵەخانەی قوتابخانەکان لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
لە کۆتاییدا، هەردوولا گوێبیستی بۆچوون و پێشنیاری سەرجەم پەروەردەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بوون.