Skip to the content

قوتابخانه‌يه‌كى نۆ پۆلى له‌ سنوورى شارۆچكه‌ى هه‌رير كرايه‌وه‌

ڕۆژى پێنجشەممە ۲۲ی ۸ی ۲۰۲٤، بە چاودێريی ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە عێراق و نوێنەری ڕێکخراوی UNHCR و ژمارەیەك لێپرسراو و پەروەردەكاران، لە ڕێورەسمێکدا قوتابخانەی (سورسورە)ی بنەڕەتيی نۆ پۆلی، لە ناحییەی باسرمەی سنووری قەزای هەریر کرايه‌وه‌.
له‌ مه‌راسيمى كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كه‌دا، وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ گوته‌يه‌كى پێشكه‌شى ئاماده‌بووان كرد، دواتر به‌شه‌كانى قوتابخانه‌كه‌ى به‌سه‌ر كرده‌وه‌.
شایەنی باسە ئەم قوتابخانەیە لەسەر بودجەی ڕێکخراوی UNCHR و بە پاڵپشتيی وەزارەتی پەروەردەى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بنیات نراوە.