Skip to the content

پەیمانگەیەکی پیشەیيی ئینگلیزی لە کفری دەکرێتەوە

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پەیمانگەیەکی (٥ ساڵی) لە قەزای کفری دەکاتەوە بە ناوی (پەیمانگەی پیشەیيی کفری/ خوێندنى ئینگیزی)، قوتابیيان و خوێندکارانى دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی سنوورى بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی پەروەردەی گەرمیان/ قەزای کفری، دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین لە ڕێگەی ئەم لینکەی لاى خوارەوە داواکاری پێشكەش بكەن بەپێى ئەو مەرج و پێوەرانەی کە دانراون:


١- وەرگرتن لەسەر بنەمای بەرزترین كۆنمرەی بابەتی زمانی ئینگلیزی پۆلی ٩ ی بنەڕەتی دەبێت.
٢- شەست (٦٠) قوتابی و خوێندکار وەردەگیرێن، بۆ هەر بەشێک تەنها (١٥) قوتابى و خوێندکار وەردەگیرێـن.
٣- خوێندنی پەیمانگە لەم پسپۆڕى و بەشانە پێک دێـت:
• بازرگانى/ بەشى ژمێریارى
• گەشتوگوزار/ بەشى کارگێڕيى هۆتێل و میواندارى
• دیزاین /بەشى گرافیک دیزاین و بەشى ئینتێریەر دیزاین
• کۆمپیوتەر / ئاى تى
٤- قوتابی و خوێندکارى پێشكەشكار لە ھەر بەشێك وەربگیرێت مافی گۆڕینی بەشەكەی نابێت.
٥- ساڵی یەكەمی خوێندن لە پەیمانگە تەنھا ساڵی فێركردنی زمانی ئینگلیزی دەبێت.
٦- پرۆگرامەكانی پسپۆڕى و بەشەکانی لە سەرەوە ئاماژەپێکراو لە ساڵی دووەمی خوێندن دەست پێ دەكات.
٧- پێشکەشکردن لە ڕێکەوتى ۲۱ ی ۸ ی ۲۰۲٤ دەست پێ دەکات وە لە ڕێکەوتى ٥ ی ۹ ی ۲۰۲٤
کۆتایى دێت.
٨- قوتابى و خوێندکارى دەرچووى پۆلى نۆى بنەڕەتى دەبێ سەردانى قوتابخانە و خوێندنگەى خۆى بکات بۆ وەرگرتنى وشەى بەکارهێنەر (یوزەر نێم username) و وشەى تێپەڕ (پاسوۆرد password) بۆ ئەوەى بتوانێت فۆرمى پێشکەشکردن پڕبکاتەوە.
٩- قوتابی و خوێندکارى پێشكەشكار لەو ماوەیەی ئاماژەی پێ کراوە، مافی پێشكەشكردنی ھەیە بە كۆد و پاسۆردی خۆی، کە پێشتر لە قوتابخانەکەی وەری گرتووە بۆ قوتابخانەی ئەلیکترۆنی ئی -وانە دەتوانێت داخلی سیستمی E-Parwarda بێـت، بە هۆى ئەم لینکەى خوارەوە وە بە ئارەزووی خۆی یەكێك لە بەشەكان ھەڵدەبژێرێت و دواتر تەنھا كلیك لەسەر ئایکۆنی ناردن دەكات.

لينكى پێشكه‌شكردنى داواكارى