Skip to the content

یەکەم وۆرکشۆپی ستراتیژى ڕاهێنانی مامۆستایان لە هەولێر سازکرا

ڕۆژى شەممە ۳ی ئابی ۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەری پەروەردەکان و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاری و بەڕێوەبەری ڕاهێنان و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ڕاهێنەر و بەڕێوەبەری قوتابخانەکان، یەکەم وۆرکشۆپی ستراتیژيی ڕاهێنانی مامۆستایان لە هەولێر سازکرا.
شايانى باسه‌ تەوەرەکانی وۆركشۆپه‌كه‌ پێکهاتبوون لە ستراتیژيی ڕاهێنان و پاکێجی ڕاهێنان، بۆ ساڵی نوێی خوێندن و شێوازی بەشداریکردنی مامۆستایان و ئەرک و مافی مامۆستایانی ڕاهێنەر و کۆمەڵێک تەوەری ديكه‌.