وەزیری پەروەردە بەشداری لە مەراسیمی کۆتاییی خولی ڕاهێنانی زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی کرد
![](/media/30786/img_9794.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133793687160000000)
ڕۆژی یەکشه‌ممە ۲۲‌ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومەت هەرێمی کوردستان، به ئاماده‌بوونی سەرۆکی دەستەی ئه‌مینداری زانكۆکانی جیهان و سەرۆکی زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی، بەشداری لە مەراسیمی کۆتاییی خولی ڕاهێنانی زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی کرد، کە بۆ ژمارەیەک مامۆستای شاری هەولێر، لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرد و زمانی ئینگلیزی ئەنجام درا.
له مەراسیمەکەدا بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان به‌سه‌ر مامۆستایان دابه‌شكرا.