Skip to the content

وەزیری پەروەردە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پرۆگرامەکانی وەزارەت کۆبووەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پرۆگرامەکانی وەزارەت، کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی قۆناغێکی دیکەی گۆڕانکاری لە پرۆگرامەکانی خوێندن، لەگەڵ بەشی زانستەکان، بیرکاری و کیمیا کۆبووەوە و گفتوگۆ لەسەر ئەنجامی کاری لیژنەکانیان کرا. لە هەمانکاتدا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥- ٢٠٢٦ ، تۆمارەکانی هەموو ناوەندی خوێندن لە کوردستان یەکدەخرێن و کار دەکرێت بۆ ئەوەی وەزارەتی پەروەردە بەچاپیان بگەیەنێت.
لە ئێستاشدا تیمەکانی وەزارەت لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پرۆگرامەکان کارکردنیان بەردەوامە لەسەر گۆڕانکاری و نوێگەری لە کۆمەڵێک ناونیشانی پەرتووکەکانی خوێندن.