بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردە ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕاگیرا

ڕۆژی سێشەممە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاران و بەرێوەبەری گشتیی دیوان و بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر، بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاران و مامۆستایان لە قوتابخانەی "هەکاری بنەڕەتیی تێکەڵاو" لە هەولێر یادی ڕۆژی ئاڵای كوردستان كرایەوە.