وەزیری پەروەردە پێشوازی لە کونسولی گشتیی فەرەنسا کرد
ڕۆژی یەکشەممە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە وەزارەت، پێشوازی لە یان برێم، کونسولی گشتیی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لەکۆبوونەوەکەدا باس لە قوتابخانە فەرەنساییەکانی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی پەروەردەییی نێوان هەردوولا کرا.