Skip to the content

مەراسیمی ڕاگەیاندنی پلاتفۆڕمەکانی ئی-ڕاهێنان و ئی-کتێبخانە بەڕێوە چوو

ڕۆژی یەکشەممە  ۲٥ی شوباتی ۲۰۲٤، بە ئامادەبوونی ئالان حەمەسەعید ساڵح،  وەزیرى پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری و سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و نوێنەری گشتیی ڕێکخراوی UNICEF و  UNHCR لە عێراق، و نوێنەرانی چەندین ڕێکخراو و بەرپرسی پەروەدەیی، و  نوێنەری دەزگای سترلینگ، پلاتفۆڕمەکانی ئی-ڕاهێنان و ئی-کتێبخانە ڕاگەیاندرا.
شایەنی باسە، دوابەدوای کارکردن بە سیستەمی ئەلیکترۆنی لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە بنیادنانی حکومەتێکی ئەلیکترۆنی، وەزارەتی پەروەردە لەو بوارەدا زۆرترین هەنگاوی ناوە و هەموو پلاتفۆڕمەکانی "ئی" تایبەت بە پەروەردە و فێرکردن و پرۆگرامەکانی خوێندن و قوتابخانە و باڵەخانە و پرۆگرامەکان و مامۆستایان و قوتابییان ڕاگەیاندوە، و ئەمڕۆش هەر دوو پلاتفۆڕمی تایبەت بە ئی-ڕاهێنان و ئی-کتێبخانە ڕاگەیاندرا.