وه‌زیری په‌روه‌رده پێشانگەی هاوبەشی هونەری شێوه‌كاری لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کردەوە
ڕۆژی یەکشه‌ممه ۱۱ی ۲ی ۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و كۆمه‌ڵێك به‌رپرسى په‌روه‌رده‌يى و سەرپەرشتیاران و سەرجەم مامۆستایانی چالاکیی هونەریی پەروەردە گشتییەکان، بەشداری کرد لە پێشانگەی هاوبەشی هونەری شێوەکاریی مامۆستایانی پەروەردە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان کە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەڕێوە چوو.
لەو پێشانگەیەدا ٦۳ مامۆستای هونەری شێوەکاری بە ۷۰ تابلۆی جۆراوجۆر، کە گوزارشت بوون له جوانیی سروشت و فۆلکلۆر و کلاسیکی و هاوچەرخ بەشدار بوون.
لەکۆتاییدا وه‌زیری په‌روه‌رده جگه له ده‌ربڕینی خۆشحاڵی بۆ گرنگیپێدان به جوانیی سروشتی كوردستان هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.