Skip to the content

وەزارەتی پەروەردە فراوانترین سەکۆی ئۆنلاینی ڕاهێنان بۆ مامۆستایان ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی ئەم مانگە (شووبات)، گەورەترین و فراوانترین پلاتفۆرمی ڕاهێنانی سەرهێڵ( ئی - ڕاهێنان) لە مەراسیمێکدا دەخاتە بواری خزمەت بۆ مامۆستایانی ڕاهێنەر و گشت مامۆستایان.
ئەم پلاتفۆرمە بە هەماهەنگیی ڕێکخراوی یونیسێف (UNICEF) و تۆڕی فێرکاریی برادۆست بەرهەم هێنراوە، کە تیایدا پەرە بە تواناکانی مامۆستایان دەدات لە چەندین بواری پەروەردەیی و فێرکاری.
هەروەها پرۆژەیەکی ستراتیژییە لە بواری پەروەردە کە خزمەتێکی زۆر بە پەرەپێدانی تواناکان دەکات.
پلاتفۆڕمی ڕاهێنانی سەرهێڵ، بۆ بەهێزکردنی توانای مامۆستایەتی بونیات نراوە، زیاتر لە 15 بواری جیاواز کراونەتە کۆرسی فێرکاری و بەشێوەیەکی سەرهێڵ مامۆستایان دەتوانن هەم لە ڕێگەی خوێندنەوە و سەیرکردنی کۆمەڵێک ڤیدیۆی فێرکاری و هەم لە ڕێگەی کۆبوونەوەی مامۆستایان و وۆرکشۆپەوە فێر ببن.
هەروەها مامۆستایانی ڕاهێنەریش لەم پڕۆسەیەدا ڕۆڵی ڕێنوێنی و ئاسانکاری دەگێڕن بۆ ئەوەی هاوکاریی مامۆستایان بکەن لە فێربوونەکەیاندا.