وەزیری پەروەردە بەشداری پێشانگەی هاوبەشی هۆیەکانی فێرکردنی باخچەکانی منداڵان دەکات
![](/media/25015/img_6028.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133515340190000000)
ڕۆژی یەکشەممە ٤ی شوباتی ۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرێوەبەری گشتی فێرکردنی بنەڕەتی و باخچەی منداڵان و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر، سەرپەرشتیاران و مامۆستایان، بەشداری پێشانگەی هاوبەشی هۆیەکانی فێرکردنی باخچەکانی منداڵانی سنووری پەروەردەی ناوەندی هەولێری کرد.
لەم پێشانگەیەدا (۲۱) باخچەی منداڵانی شاری هەولێر بە کاری دەستی و وێنەکێشان و تابلۆی کوردەواری و سروشت و کاری هونەری و پەیکەرسازی و کاری جوان و چالاکی جۆراو جۆر بۆ ئامادەبووان نمایشکران.