Skip to the content

وەزیری پەروەردە بەشداری پێشانگەی هاوبەشی هۆیەکانی فێرکردنی باخچەکانی منداڵان دەکات

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی شوباتی ۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرێوەبەری گشتی فێرکردنی بنەڕەتی و باخچەی منداڵان و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر، سەرپەرشتیاران و مامۆستایان، بەشداری پێشانگەی هاوبەشی هۆیەکانی فێرکردنی باخچەکانی منداڵانی سنووری پەروەردەی ناوەندی هەولێری کرد.

لەم پێشانگەیەدا (۲۱) باخچەی منداڵانی شاری هەولێر بە کاری دەستی و وێنەکێشان و تابلۆی کوردەواری و سروشت و  کاری هونەری و پەیکەرسازی و کاری جوان و چالاکی جۆراو جۆر  بۆ ئامادەبووان نمایشکران.