وەزیری پەروەردە پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان كرد
ڕۆژى پێنجشەممە ڕێکەوتی ۱٥ــی۲ــی ۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاری وەزارەت، پێشوازی له جەیمس گۆڵدمان، کونسوڵى گشتیی نوێی بەریتانیا له ههرێمى كوردستان و بەڕێوەبەری نوێی ئەنجومەنی ڕۆشنبیری بەریتانیا لە عێراق و شاندی یاوەری كرد.
له دهستپێكدا وەزیری پەروەردە پیرۆزباییى خۆی و وەزارەتی پەروەردەی ئاراستەی کونسوڵی تازەی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد، پاشان باس لە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ھەردوولا کرا، بەتایبەتی لە بوارەکانی گەشەپێدانی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستاندا.