بەشداری وەزیری پەروەردە لە مەراسیمی خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کردەوەی تاوانکاریی بۆ سەر هەولێری پایتەخت
ڕۆژی یەکشەممە۲١ی کانوونی دووەمی ۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ،بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر، و بەرێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر، و بەرێوەبەری سەرپەرشتیاری و ژمارەیەک لە مامۆستایان لە دەستپێکی وەرزی دووەمی خوێندن لە قوتابخانەی زانیاری بنەڕەتی تێکەڵاو بەشداری لە مەراسیمی خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدانی کردەوەی تاوانکاریی بۆ سەر هەولێری پایتەخت کرد.
کە کردەوەکە لە لایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام درا، بۆ رێزنواندن لە ڕوحی پاکی شەهیدانی ئەو تاوانە و بریندارەکان چالاکییەک بەرێوەچوو.