وەزیرى پەروەردە پێشوازى لە ڕێكخراوى ستێرلینگ دەکات
رۆژی دووشەممە ۲۲ی کانوونی دووەمی۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وهزیرى پهروهردهی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازى له بریتنی ستێرلینگ، بەرێوەبەری ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دامەزراوەی ستێرلینگ و شاندی یاوەری لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.
لهکۆبوونەوەکەدا باس له هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پەروەردە و ڕێکخراوی ناوبراو کرا، سەبارەت بە ڕاهێنانی مامۆستایان و دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە و دابینکردنی کارەبا لە ڕێگەی تیشکی خۆر (سۆلار سیستەم) بۆ قوتابخانەکان لە هەرێمی کوردستان کرا .
وەزیری پەروەردە پاڵپشتی خۆی و وەزارەتی پەروەردەی بۆ رێکخراوی ستێرلینگ دەربڕی بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بتوانن کار لەبواری جیاجیای سێکتەری پەروەردەیی لە کوردستان بکەن.