Skip to the content

وەزیری پەروەردە لەگەڵ تەواوی مامۆستایانی ڕاهێنەری سنووری هەردوو بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر و سۆران کۆبووەوە

ڕۆژی سێشەممە  ۹ی کانوونی دووەمی ۲۰۲٤،" ئالان حەمەسەعید ساڵح"وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی  وەزارەتی پەروەردە و بەرێوەبەری پەروەردەی پارێزگاکان و بەرێوەبەری سەرپەرشتیاران و بەرێوەبەری ڕاهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەی،  لەگەڵ تەواوی مامۆستایانی ڕاهێنەری سنووری هەردوو بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر و سۆران  کۆبووەوە.

لەسەرەتای کۆبوونەوەکە وەزیری پەروەردە  سوپاسی مامۆستایانی ڕاهینەر کرد کە لەماوەی (٤)چوار مانگی رابردوو توانیویانە کاریگەری گەورە و گرنگن لە پرۆسەی ڕاهینان ئەنجام بدەن ، هەروەها سوپاسی مامۆستایان و کارگێریی ناوەندەکانی خوێندنی کرد کە وەڵامدانەوەیەکی ئەرێنیانەیان بۆ ستراتیژی ڕاهێنان هەبوو.
  
ستراتیژیی نوێی ڕاهێنانی مامۆستایان وەرچەرخانێکی گرنگ و جۆریی لە پرۆسەی پەروەردە دەخوڵقێنێت. هەر لەکۆبوونەوەکەدا ڕێنوێنی پێویست و گونجاو بە مامۆستایانی ڕاهێنەر درا، لەکۆتاییدا  گوێبیستی پێشنیارەکان بوو کە پێشنیاری گونجاو و ئەرێنی بوون بۆ خزمەتی ستراتیژی ڕاهێنان.