Skip to the content

وەزیری پەروەردە پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی "INTERSOS" نێودەوڵەتی ده‌كات

رۆژی دووشەممە رێكه‌وتى ۲۹ی کانوونی دووەمی۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماتیلد غرونبورغ، ڕێکخەری بەرنامەی وڵات لە رێکخراوی "INTERSOS"  نێودەوڵەتی و شاندێکى یاوەرى کرد.

لە دانیشتنەکەدا باس لە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرا، له‌گه‌ڵ پرسی پەرەپێدانی پلاتفورمی ئەلکترۆنی بۆ قوتابیان لە پۆلی یەکەم و دووەم و سێیەم، و گرنگیدان بە ژینگەی قوتابخانەکان و دابینکردنی کارەبا بۆ بەشێک لەقوتابخانەکان لە رێگەی تیشکی خۆر سۆلار سیستەم لە هەرێمی کوردستان.

لەکۆتاییدا وەزیری پەروەردە پاڵپشتی خۆی و وەزارەتی پەروەردەی  بۆ رێکخراوی INTERSOS نێودەوڵەتی دووپاتكرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ پته‌وكردنی پەیوەندییەکانی نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، و رێکخراوی ناوبراو سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی وەزیری پەروەردە و بەرێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان لەوەزارەت کرد.