Skip to the content

ئەنجامی هەڵمەتی "گەڕانەوە بۆ خوێندن" ڕاگه‌يه‌ندرا

ڕۆژى دووشەممە ۸ی ته‌ممووزی ۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاران و بەرێوەبەره‌ گشتییەکان لە وەزارەت و بەڕێوەبەری پلاندانان لە پەروەردە گشتییەکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ئەنجامی "هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندن" كرد، کە وەزارەتی پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی یونیسێف و چەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی ئەنجامیان داوە.
له‌ ڕێوه‌ڕه‌سمه‌كه‌دا ئەم داتایانە ڕاگه‌يه‌ندران، كه‌ لە پرۆسەی گەڕاندنەوە بۆ بەر خوێندن به‌ده‌ست هاتوون. كه‌ تێيدا هاتووه‌ له‌ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤، تواندراوە ١٢ هەزار و ٣٣٤ منداڵ گەڕێندراونه‌تەوە بۆ خوێندن.
كۆى گشتيى ئه‌و منداڵانه‌ى له‌ كابينه‌ى نۆيه‌مدا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ به‌ر خوێندن بريتييه‌ له‌ ٢٦ هه‌زارو ٣٨٤ كه‌س. هەموو داتاکانيش لە پلاتفۆرمی (گەڕانەوە بۆ خوێندن) تۆمارکراون. بۆ زانيارى زياتر (كرته‌ لێره‌) بكه‌.