Skip to the content

بۆ ئاگه‌داربوون له‌ چۆنييه‌تيى به‌ڕێوه‌چوونى تاقيكردنه‌وه‌كان وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ سەردانی پارێزگه‌ی دهۆکى كرد

ڕۆژى یەکشەممە ۳۰ی حوزه‌يرانی ۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی دهۆک و بەڕێوەبەری دڵنیایيی جۆری و سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیيی دهۆک و بەڕێوەبەرانی پەروەردەکانی ڕۆژاڤا و ڕۆژهەڵاتی دهۆک، بە مەبەستی ئاگه‌داربوون لە چۆنیيەتی بەڕێوەچوونی ڕەوشی تاقیکردنەوەکان، سەردانی چەند هۆڵێکی تاقیکردنەوەی پارێزگه‌ی دهۆکيان کرد.
پاشان وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ تەلەفزیۆنی پەروەردەیيی دهۆکى بەسەر کردەوە. هەروەها بەشدارى كرد لە پێشانگه‌یەکی پەروەردەیی كه‌ بۆ٤٠ مامۆستای سنووری پەروەردەکانی دهۆک كرابووه‌وه‌.