وەزیری پەروەردە سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتيی پەروەردەی دوکانی کرد
ڕۆژى یەکشەممە ١٤ی تهممووزی ٢٠٢٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتيی پەروەردەی دوکانی کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا ڕەوشی پەروەردە لە سنووری ناوچەکە خرايه بەرباس. پاشان بە ئامادەبوونی قائیمقامی قەزای دوکان و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی دوکان، سەردانی چەند هۆڵێکی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ی ئامادەیی کرد.