ژمارەیەک قوتابخانە نۆژەن دەکرێنەوە
ڕۆژى دووشەممە ۱ی تهمووزی ۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت، یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولا واژۆ کرا.
لهو ياداشتهدا هاتووه کە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە گوژمەی ١ ملیار و ٢١١ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار دینار ٥٠ قوتابخانە لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم نۆژەن دەکاتەوە، لەگەڵ دابینکردنی کارەبا لە ڕێگەی وزەی خۆرهوه بۆ ١٠ قوتابخانە لە هەرێمی کوردستان.
لە کۆتاییدا وەزیری پەروەردە سوپاسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد، کە هەمیشە هاوکار و پاڵپشتی وەزارەتە لە بوارە جیاجیاکانی کەرتی پەروەردە.