وەزیری پەروەردە قوتابخانەی دانیال میترانی فەرەنسایی لە هەولێر بەسەر کردەوە
ڕۆژی چوارشەممە ۱۲ی حوزەیرانی ۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی باڵیۆزی وڵاتی فەرەنسا لە عێراق و کونسولی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان، بە یاوەری ڕاوێژکاری وەزارەت و نوێنەری دامەزراوەی ڤیژن ئێجوکەیشن، سەردانی قوتابخانەی (دانیال میتران- فەرەنسی) لە هەولێر کرد.
سەردانەکە لە چوارچێوەی گرنگیدان بوو بە قوتابخانەکانی فەرەنسا لە کوردستان و بەردەوامبوونی پەیوەندییە کولتووری و پەروەردەییەکانی نێوان کوردستان و فەرەنسا، پاڵپشتیی وەزارەت و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەو دامەزراوانە دووپات کردەوە.
لە کۆتاییی سەردانەکەدا لەلایەن قوتابییانی قوتابخانەکەوە، گۆرانی و سروود پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.