وەزیری پەروەردە پێشوازی لە بەرپرسی ڕێکخراوی یونیسێف لە عێراق و شاندی یاوەری کرد
ڕۆژى سێشەممە ۲٥ی حوزهيرانی ۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی بهڕێوهبهرى گشتیى پلاندانانی پەروەردەیی، پێشوازی لە ساندرا لەتووف، بەرپرسی ڕێکخراوی یونیسێف لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.
له کۆبوونەوەکەدا باس لە پرۆسەی خوێندنی پەنابەرانی سووريايى لە هەرێمی کوردستان و پاڵپشتيی پرۆژە پەروەردەییەکانی وەزارەتی پەروەردە کرا. شاندەکە ئامادەیی و پاڵپشتيی خۆیان بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەک لهگهڵ وهزارهتى پهروهرده نيشان دا.