Skip to the content

بڕوانامه‌ و ڕێزلێنان به‌سه‌ر مامۆستایانی بەشی یەکەم و دووەمی خولی پێداگۆجی دابه‌شكرا

ڕۆژى یەکشەممە ٢ی حوزه‌يرانى ۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی سەرۆکی زانکۆی جیهان، بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتيی پەروەردەی دهۆک بە وەکالەت و ژماره‌يه‌كى ديكه‌ى لێپرسراوانى په‌روه‌رده‌يى، له‌ ڕێوه‌ڕه‌سمێكدا بڕوانامه‌ و ڕێزلێنان به‌سه‌ر مامۆستایانی بەشی یەکەم و دووەمی خولی پێداگۆجی لە سنووری پارێزگه‌ی دهۆک دابه‌شكرد.