وه‌زيرى په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ جێگری نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتيی نەتەوە یەکگرتووەکان كۆبووه‌وه
![](/media/27566/img_7638-1.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133628360920000000)
ڕۆژى پێنجشه‌ممه ۱۳ی حوزه‌يرانی ۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى لە غولام محه‌مه‌د ئيسحاق، جێگری نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتيی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخەری پەرەپێدان و مرۆیی لە عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زيرى په‌روه‌رده باسى له ڕه‌وشى ئێستاى په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌رێمی کوردستان کرد، هەروەها باسى لە پرۆسەی خوێندنی ئاوارەی ناوەخۆیی و پەنابەرانی سووری لە کوردستان کرا.