Skip to the content

وەزیری پەروەردە قوتابخانەی دانیال میترانی فەرەنسایی لە هەولێر بەسەر کردەوە

ڕۆژی چوارشەممە ۱۲ی حوزەیرانی ۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی باڵیۆزی وڵاتی فەرەنسا لە عێراق  و کونسولی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان، بە یاوەری ڕاوێژکاری وەزارەت و نوێنەری دامەزراوەی ڤیژن ئێجوکەیشن، سەردانی قوتابخانەی (دانیال میتران- فەرەنسی) لە هەولێر کرد.

سەردانەکە لە چوارچێوەی  گرنگیدان بوو بە قوتابخانەکانی فەرەنسا لە کوردستان و بەردەوامبوونی پەیوەندییە کولتووری و پەروەردەییەکانی نێوان کوردستان و فەرەنسا، پاڵپشتیی وەزارەت و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەو دامەزراوانە دووپات کردەوە.
لە کۆتاییی سەردانەکەدا لەلایەن قوتابییانی قوتابخانەکەوە، گۆرانی و سروود پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.