Skip to the content

وەزیری پەروەردە لەگەڵ وەزیری کارەبا کۆبووەوە

ڕۆژى سێشەممە ۱۱ی حوزه‌يرانی ۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی بریکار و ڕاوێژکاری وەزارەت،  پێشوازی لە کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا و بەڕێوەبەرانی گشتيی بەرهەمهێنان و دابەشکردن و بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی هەرێم لە وەزارەتی کارەبا  کرد. لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە ئامادەسازی و هەماهەنگی بۆ دابینکردنی کارەبایەکی بەردەوام بۆ هۆڵەکانی ئەزموونەکان کرد.
وەزیری کارەبا دڵنیایی دایە وەزیری پەروەردە، لە کاتی ئەزموونە گشتییەکان، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکەن و چاکسازییەکانی کارەبا لەو کاتەدا ڕادەگرن و کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکانی  تاقیکردنەوە وەزارییەکان دابین دەکرێت.
هەروەها باسیان لە دابینکردنی کارەبا بۆ قوتابخانەکان کرد، بەتایبەتی لە ڕێگەی وزەی خۆر، کە له‌ ئێستادا ٦٢ قوتابخانە سیستەمی بەرهەمهێنانی کارەبایان لە ڕێگه‌ى وزەی خۆره‌وه‌ دابینکردووە.