وەزیری پەروەردە بەشداری لە کەرنەڤاڵی هونەريی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی پەروەردەی هەولێر كرد
ڕۆژى یەکشەممە ١٠ی ئادارى ٢٠٢٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەى ڕۆژى جلى نەتەوەیی و یادەکانى ئادار و نەورۆز، بەشداری لە کەرنەڤاڵی هونەريی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی پەروەردەی هەولێر بە هەماهەنگی پارێزگاری هەولێر بۆ سەرجەم پەروەردەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی پەروەردەی هەولێر كرد.
لە کەرنەڤاڵەکەدا، چەندان تابلۆى هونەرى و کاری دەستيی قوتابیيان و ئۆپەرێت و سردوو و پارچە میوزیک و هۆنراوە لەلایەن قوتابخانەکانەوە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.