وەزیری پەروەردە قوتابخانەیهيهكى بنەڕەتيى 12 پۆلی له سنوورى پارێزگاى ههولێر کردەوە
![](/media/25703/img_6318.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133546202000000000)
ڕۆژى یەکشەممە ١٠ــی ئادارى ٢٠٢٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د. مەحمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و جێگری پارێزگار و قائیمقامی ناوەند و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری پەروەردەی دەوروبەری هەولێر و ژمارەیەک لە سەرپەرشتیاران و مامۆستایان، قوتابخانەی دارەبەنی بنەڕەتيی ١٢ پۆلی تێکەڵاو، لە گوندی دارەبەنى سنوورى پارێزگاى هەولێر بۆ خزمەتى قوتابيیان و مامۆستایانی دەڤەرەکە كردهوه.
پرۆژەى دروستکردنى قوتابخانەی ١٢ پۆلی بنەڕەتيى گوندی دارەبەن، کە لەسەر ڕووبەرى زیاتر لە ٤٠٠٠ مەتر دووجا دروستکراوە، بەڕووى قوتابیيان و مامۆستایانی گوندەکە کرایەوە.
شايانى باسه وەکوو ئەرکێکی نیشتمانی و لەلایەن خێرخوازێک بەهەماهەنگيی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوتابخانەکە دروستکراوە.