وەزیری پەروەردە پرۆژه‌ى دروستكردنى سێ قوتابخانه‌ى 18 پۆلى له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
ڕۆژى سێشەممە ١٢ی ئادارى ٢٠٢٤، ئالان حه‌مه‌سه‌عيد ساڵح، وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجيکردنی فەرمان و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی،سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ فەراهەمکردنی خزمەتگوزاریی پەروەردەیی بە گەڕەکەکانی ڕۆشنبیری، زاگرۆس و گوڵانی نوێ لە بنەسڵاوە، لە سنووری پارێزگای هەولێر، لەگەڵ ڕاوێژکاری وەزارەت و بەرێوەبەرانی گشتیی بیناسازی و پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری ئەندازەی قوتابخانەکان لە دیوانی پارێزگای هەولێر، سەردانی پرۆژەی دروستکردنی سێ باڵەخانەی پەروەردەیى کرد، کە بریتین لە سێ قوتابخانەی ١٨ پۆلی نوێ، بڕیاره تا ١٠ی ئاياری ٢٠٢٤، ڕادەستی وەزارەتی پەروەردە بکرێن و بخرێنە خزمەتی مامۆستایان و قوتابیيانی ئەو گەڕەکانە.