دوو قوتابخانەی نوێی ۱۲ پۆلی لە دەڤەری بەردەڕەش کرانەوە
ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ئاداری ۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، و بەشێک لە بەرپرسانی ئیداری و پەروەردەییی ناوچەکە، دوو قوتابخانەی نوێی ۱۲ پۆلی لە سنووری قەزای بەردەڕەش کردەوە.
دوای کردنەوەی قوتابخانهكان، هەر یەک لە وەزیری پەروەردە و پارێزگاری دهۆک، ژوور و هۆڵەکانی خوێندنی قوتابییان و بەشەکانی تری قوتابخانەکانیان بەسەر کردەوە، دواتر لە نزیکەوە گوێبیستی ڕا و پێشنیازی بەڕێوەبەر و مامۆستایان بوون.
شایەنی باسە هەر دوو قوتابخانەکە لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای دهۆک بە گوژمەی ١ ملیار و ٦ ملیۆن و سێسەت و شەش هەزار دینار، خرانە بواری خزمەت بۆ قوتابییانی دەڤەرەکە.