Skip to the content

دوو قوتابخانەی نوێی ۱۲ پۆلی لە دەڤەری بەردەڕەش کرانەوە

ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ئاداری ۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی  د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، و بەشێک لە بەرپرسانی ئیداری و پەروەردەییی ناوچەکە، دوو قوتابخانەی نوێی ۱۲ پۆلی لە سنووری قەزای بەردەڕەش کردەوە.
دوای کردنەوەی قوتابخانه‌كان، هەر یەک لە وەزیری پەروەردە و پارێزگاری دهۆک، ژوور و هۆڵەکانی خوێندنی قوتابییان و بەشەکانی تری قوتابخانەکانیان بەسەر کردەوە، دواتر  لە نزیکەوە گوێبیستی ڕا و پێشنیازی بەڕێوەبەر و مامۆستایان بوون. 
شایەنی باسە هەر دوو قوتابخانەکە لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان  و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای دهۆک بە گوژمەی ١ ملیار و ٦ ملیۆن و سێسەت و شەش هەزار دینار، خرانە بواری خزمەت بۆ قوتابییانی دەڤەرەکە.