Skip to the content

سيمينارێك له‌ژێر ناوى ”زمان و كولتوورمان سیمای بوونمانە” ڕێكخرا

ڕۆژى یەکشەممە ١٠ــی ئادارى ٢٠٢٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم، و ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاران و بەرێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردە، و مامۆستایان و قوتابیيان ، وەزارەتی پەروەردە سیمینارێكی بۆ زانا و ئەکادیمیستی كورد دكتۆر فەریاد فازیڵ بە ناونیشانی "زمان و كەلتوورمان سیمای بوونمانە" لە هۆڵی شەهید مامۆستا سەعد ڕێك خست.

لە كۆتاییى سيميناره‌كه‌دا وەزیری پەروەردە قەڵغانی وەزارەتی پەروەردەی پێشكەش بە د.فەریاد فازیڵ كرد، و ڕۆڵی ناوبراويان بەرز نرخاند.