Skip to the content

وەزیرى پەروەردە پێشوازى لە کونسولی کۆماری چینی میللی دەکات

ڕۆژى سێشەممە ۲٦ی ۳ی ۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە لیو جیون، کونسولی کۆماری چینی میللی لە هەرێمی کوردستان و شاندێکى یاوەرى کرد.

سەرەتا وەزیری پەروەردە پیرۆزبایيی خۆی ئاراستەی کونسولی تازەی چین لە هەرێمی کوردستان کرد، پاشان لە دیدارەکەدا باس لە پتەوکردنی پەیوەنديی نێوان ھەردوولا کرا، هەروەها گرنگيی زیاتر بە پرۆسەی بەدیجيتاڵکردنی قوتابخانەکان و گرنگیدان بە کۆرسی زمانی چینی لە کوردستان و هاوکاری لە دابینکردنی سیستەمی وزەی خۆر لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان.

لە کۆتاییدا کونسولی گشتيی چین، خەڵاتی ڕێزلێنانى پێشکەش بە وەزیری پەروەردە کرد.