Skip to the content

وەزیری پەروەردە قوتابخانەیه‌يه‌كى بنەڕەتيى 12 پۆلی له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر کردەوە

ڕۆژى یەکشەممە ١٠ــی ئادارى ٢٠٢٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د. مەحمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و جێگری پارێزگار و قائیمقامی ناوەند و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری پەروەردەی دەوروبەری هەولێر و ژمارەیەک لە سەرپەرشتیاران و مامۆستایان، قوتابخانەی دارەبەنی بنەڕەتيی ١٢ پۆلی تێکەڵاو، لە گوندی دارەبەنى سنوورى پارێزگاى هەولێر بۆ خزمەتى قوتابيیان و مامۆستایانی دەڤەرەکە كرده‌وه‌.
پرۆژەى دروستکردنى قوتابخانەی ١٢ پۆلی بنەڕەتيى گوندی دارەبەن، کە لەسەر ڕووبەرى زیاتر لە ٤٠٠٠ مەتر دووجا دروستکراوە، بەڕووى قوتابیيان و مامۆستایانی گوندەکە کرایەوە.
شايانى باسه‌ وەکوو ئەرکێکی نیشتمانی و لەلایەن خێرخوازێک بەهەماهەنگيی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوتابخانەکە دروستکراوە.